Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:19

جیاوازی ژمارەی بەشداربوون لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ و ساڵانی پێش کۆڕۆنا ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

ژمارەی بەشداربووان لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ کەمترە لە نیوەی ئەو ژمارەیەی کە پێش پەتای کۆڕۆنا ئەو ڕێوڕەسمەیان ئەنجام داوە. 

ئەمڕۆ هەینی 01ـی 07ـی 2022 هەزاران کەس گەیشتنە شاری مەککە، بڕیارە ئەمساڵ یەک ملیۆن کەس بەشداری لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ بکەن، ئەمەش دوای دوو ساڵ پچڕان بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە.

دەسەڵاتدارانی سعوودیە ڕایانگەیاند: ئەمساڵ تەنیا یەک ملیۆن کەس دەتوانن پڕۆسەی حەج ئەنجام بدەن کە کەمترە لەنیوەی ئەو ژمارەیەی کە پێش پەتای کۆڕۆنا ئەو ڕێوڕەسمەیان ئەنجام دا.

ڕاشیانگەیاند: حەجی ئەمساڵ سنووردارە و کەسانی تەمەن 18 ساڵ بۆ 65 ساڵ بە مەرجی وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسینی دژی کۆڕۆنا دەتوانن لە پڕۆسەکە بەشداربن.

لە ساڵی 2019 بەر لەوەی پەتای کۆڕۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو بەجیهاندا بڵاو ببێتەوە نزیکەی 2 ملیۆن و 600 هەزار کەس ڕێوڕەسمی حەجیان ئەنجام داوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.