Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:19

تەلیسکۆبی جەیمس وێب دوورترین و قوڵترین وێنەی گەردوون بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسای ئەمریکی ڕایگەیاند، تەلیسکۆبی جەیمس وێب بەمزووانە قوڵترین و دوورترین وێنەی گەردوونی بڵاو دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بەریتانی لێدوانێکی لە بیل نێڵسن بەڕێوەبەری ناسا وەرگرتووە، ئاشکرای دەکات کە لە 12ـی 07ـی 2022 قوڵترین وێنەی گەردوونی کە لەلایەن جەیمس وێب گیراوە، بڵاو دەکرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە وێنە جۆرە شتانێک لەبارەی گەردوونەوە ئاشکرا دەکات کە مرۆڤایەتی پێشتر پێی نەگەیشتووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش دا کە جگە لە وێنەکەی جەیمیس وێب، ئاژانسی ناسا وێنەیەکی دیکە بڵاو دەکاتەوە کە لە هەسارەیەکەوە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر و لەلایەن تەلیسکۆبی سپێکترۆم وەرگیراوە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندت ڕوونیشی کردەوە کە ئەم وێنانە دەتوانن بوونی پێکهاتەی بەرگەهەوا لە جیهانی دووردا ئاشکرا بکەن و یارمەتیدەرن بۆ دۆزینەوەی ژیان لە هەسارەیەکی دیکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.