Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:28

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ هەینی 01ـی 07ـی 2022 ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) لە ڕەگەزی (نێر) هەیە جگە لە تایبەتمەندیەكانی (زانستی و پزیشكیەكان) بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازی گەوران لە پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك).

‎وەزارەتەکە مەرجەکانی دامەزراندن دەخاتەڕوو و دەڵێت، پێش ئەوەی فۆرمەکە پڕکەیتەوە بەوردی ئەم خاڵانەی خوارەوە بخوێنەرەوە:-

1. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و دانیشتووی سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بێت.

2. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت.

3. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە باڵای لە (170سم) كەمتر نەبێت.

4. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە كێشی لە نێوان (60 – 70) كیلۆگرام بێت.

5. پێشکەشکار بەرپرسە لەو زانیارییانەی کەلەفۆرمەکەدا پڕی دەکاتەوە و دەبێت بەدۆکیومێنت و(بەڵگەنامە)بیسەلمێنێت، بەپێچەوانەوە گەر زانیارییەکانی ڕاست و دروست نەبوون ئەوا مافی بەشداربوونی لێ دەسەنرێتەوە.

6. سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆماربکە و ژمارەکان بەڕەنووسی ئینگلزی بنووسە.

7. پاش وردبینیکردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پووچەڵ دەکرێتەوە و چانسی دامەزراندنت لەدەست دەچێت.

8. پێشکەشکار پێویستە وەڵامی سەرجەم بڕگەکانی فۆرمەکە بداتەوە و کۆی پڕۆسەکە لەسەر بنەمای خاڵبەندییە و کەسی شایستە لەسەر ئەوبنەمایە دادەمەزرێت بەشێوەی گرێبەست.

9. پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنڵاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە ڕێكەوتی 01/07/2022 تا رێكەوتی 08/07/2022.

وەزارەتی کار کاروباری کۆمەڵایەتی ئەم لینكەی خوارەوەی داناوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن:-

https://docs.google.com/.../1FAIpQLSf2ZQoC2t0Yh1.../viewform

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.