Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:22

لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان خۆڵبارین دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 01ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، نیوەشەوی ئەمشەو شەپۆڵێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەدوای نیوەشەوى ئەمشەو ئەگەری دروستبوونى تۆزێکى سووک لە شارى هەولێر و تۆزێکى مامناوەند لە خورماتوو و کەرکووک و گەرمیان هەیە.

ڕاشیگەیاند: سبەى بەیانى ڕۆژى شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەکانى گەرما 2 پلە نزم دەبێتەوە بەبەراورد لە گەڵ پلەکانى گەرمای ئەمڕۆ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.