سەرۆک بارزانی پێش نیوەڕۆی سبەی شەممە 02ـی 07ـی 2022 لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکە دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و فراکسیۆنەکانی دیکە، بەتایبەتی دوای دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر، لەگەڵ چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بە دۆخی سیاسی عێراق، لە کۆبوونەوەکە قسەی لەسەر دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.