بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەلێكساندەر سێنكێڤیچ ،سەرۆكی شارەوانی شاری میكۆلایڤی ئۆكرانیا رایگەیاندووە، "دەنگی تەقینەوە بەهێزەكان" لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بیستراوە.
سێنكێڤیچ لە ڕێگەی تێلیگرامەوە هۆشداری داوەتە دانیشتووانی شارەكە: "تەقینەوەی بەهێز لە شارەكەدا ڕوودەدات! لە پەناگەی بۆمبەكان بمێننەوە!"
پێش تەقینەوەكانیش زەنگی ئاگاداركەرەوە لە تەواوی شاری میكۆلایڤدا لێدراوە.
بە گوێرەی رۆیتەرز هۆكاری تەقینەوەكان تا ئێستا نەزاندراون و بابەتەكە پشتڕاست نەكراوەتەوە.
دوێنێ هەینی، ڤیتالی كیم، پارێزگاری میكۆلایڤ، رایگەیاند: هێزەكانی ڕووسیا 12 مووشەكیان ئاراستەی ئەم ناوچەیە لە باشووری ئۆكرانیا كردووە ، بەبێ ئەوەی زیانی مرۆیی و ماددی لێبكەوێتەوە.
دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە باشووری ئۆكرانیا بیسترا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.