بەپێی گۆڤاری زانستی (Nature) ، لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە كە پێكهاتەیەك لە هەنگوینی هەنگدا دەتوانێت لە ماوەی 60 خولەكدا خانە شێرپەنجەییەكانی مەمك لەناوببات.
زانایان لە پەیمانگای هاری پێركنز بۆ توێژینەوەی پزیشكی لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا هەنگوینی زیاتر لە 300 هەنگ و هەنگیان لە دژی دوو جۆر شێرپەنجەی مەمك تاقیكردۆتەوە .
زانایان بۆیان دەركەوتووە كە پێكهاتەیەك لە هەنگویندا بە ناوی (میلیتین) دەتوانێت لە ماوەی یەك كاتژمێردا خانە شێرپەنجەییەكانی مەمك لەناوببات، بەبێ ئەوەی زیان بە خانەكانی دیكە بگەیەنێت.
لەم بارەیەوە ماریلێنا تاورۆ، توێژەری شێرپەنجەی مەمك لە سەنتەری شێرپەنجەی مۆفیت لە ئەمریكا رایگەیاندووە، "هەرچەندە ئەم دۆزینەوە سەرنجڕاكێشە، بەڵام پێویستە لێكۆڵینەوەی زیاتر بكرێت پێش ئەوەی ببێتە چارەسەرێكی بەردەوام".
توێژینەوەیەك دەرگای هیوا دەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.