Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:25

نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی

کوردستان TV
100%


 
له‌ درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی كه‌ سێیه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له‌ قۆناغی سێیه‌می ئاستی پیاواندا.
نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ میۆمیر كێكمانۆڤیچی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی و پۆلێنكراوی سییه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م.
 یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو په‌نجاو دوو خوله‌ك به‌رده‌وام بوو و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سفر، شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو، دیۆكۆڤیچ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی چواره‌م نازناوی له‌سه‌ریه‌ك و حه‌وته‌م نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی ده‌دات و له‌ قۆناغی داهاتووش ڕووبه‌ڕووی تیم ڤان ڕیتهۆڤنی هۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی سه‌دوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی سێیه‌مدا، به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر نیكۆلۆز باسیلاشڤیلی جۆرجی و پۆلێنكراوی بیستوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو بلیتێكی قۆناغی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ شه‌ش چوار، شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو.
 

 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.