به‌سه‌رۆكایه‌تی ( هێمن قادر) جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، و به‌یاوه‌ری ئه‌ندازیار دانا عه‌زیز، به‌رێوه‌به‌ری پلان دانانی پارێزگای هه‌ولێرو رێوان به‌رواری له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا، شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌شداری له دوو كۆنگره له هه‌رێمی ( ئه‌بیدجان)ی وڵاتی كۆتیدڤوار كرد.
وه‌ك ( هێمن قادر) جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، راگه‌یاند، شانده‌كه‌ی شاری هه‌ولێر به‌شداری فه‌رمی له دوو كۆنگره‌دا كردووه، كۆنگره‌ی یه‌كه‌م: بریتی بوو له چل و دووهه‌مین كۆنگره‌ی (AiMF) رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌وانییه فرانكفۆرتییه‌كان و ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، كه هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌ندامی فیعلیه له‌و رێكخراوه‌دا.
دووه‌م: كۆنگره‌ی (cop of cities) كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند و تێدا دیسانه‌وه شاره‌وانییه فرانكفۆرتییه‌كان به‌شداربوون تێدا، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌و پانێل و دانیشتنه‌كانیش له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زا سه‌رپه‌رشتی ده‌كراو جه‌خت له‌سه‌ر پرسی ئابوری و پلانی هه‌لی كار‌و بایه‌خدان به سه‌وزایی و پاراستنی ژینگه كرایه‌وه.
( هێمن قادر) جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو سه‌رۆكی شانده‌كه، زیاتر گوتی: كۆنگره‌كه به مه‌راسیمێكی شایسته و به‌به‌شداری جێگری سه‌رۆكی كۆتیدڤوار و سه‌رۆكی هه‌رێمی ئه‌بیدجان و ئه‌ندامانی شاره‌وانییه فرانكفۆرتییه‌كان ده‌ستی پێكرد، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیش له پانێله‌كان قسه كردن بوون له‌سه‌ر به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گۆرانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له‌سه‌ر ئاستی جیهان و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی وشكه ساڵی و كاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌كانی ئه‌و كه‌شو هه‌وایه له‌سه‌ر ژینگه‌ی شار‌و وڵاتان و چۆنیه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌و ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه و كه‌م كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی...
شاندی به‌شداربووی پارێزگای هه‌ولێر وێرای به‌شداری كردن له پانێل و دانیشتنه‌كان، هاوكات دوو دیداری بۆ سازكرا له‌گه‌ل هه‌ر یه‌كه له خاتوو ( ئان هیدالگۆ) سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس و سه‌رۆكی(AiMF) رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌وانییه فرانكفۆرتییه‌كان، له‌هه‌ردوو دیداردا گره‌نتی پاڵپشتی كردن و هاوكاری راوێژكاری له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به تایبه‌تی دووپاتكرایه‌وه.
شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر له وڵاتی كۆتیدڤوار به‌شداری له دوو كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.