Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:18

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: هیمارس هاوسەنگی جەنگ لە ئۆكرانیا دەگۆڕێت

کوردستان TV
100%

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردەوە، ئەو مووشەكە نوێیانەی ئەمریكا كە دروانەتە ئۆكراینا ، پێگەی كیێڤیان لە شەڕی دژی روسیا بەهێزتر كردووە.
لە راپۆرتێكدا كە لە ماڵپەڕی رۆژنامەكەدا بڵاوكراوەتەوە هاتوو:، هێمارس مووشەك هەڵگرە تەكنەلۆژییەكانی ئەمریكا گەیشتوونەتە دەست ئۆكرایناو بەشدارن لە گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە شەڕی تۆپخانەكاندا. 
هەروەها بەرپرسانی ئۆكرانیا دەڵێن: ئەو جۆرە چەكانە، نوێنەرایەتی باشترین هیوایان دەكەن بۆ سەركەوتن بەسەر ڕووسیادا.
هاوكات لە زاری ئەفسەرێكی ئۆكراینیەوە هاتووە كە " مووشەك هەڵگرەكانی هیمارس زۆر بەهێزن ڕێگە بە هێزەكانی ئۆكرانیا دەدەن كە زۆر بە كاریگەری لە پێگەكانی ڕووسیا بدەن.
 بەگوێرەی رۆژنامەكە، 4 هەڵدانی هیمارس هەیە كە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا رادەستی ئۆكرانیا كراون، هەروەها 4 هەڵدانی تریش لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا بەرەو كیێڤ دەڕۆن.
پێشتر بەرپرسانی ڕووسیا بە توندی ڕەخنەیان لە بڕیارەكەی ئەمەریكا گرت بۆ پێدانی مووشەكی هەڵدانی هیمارس بۆ ئۆكرانیا، هەروەها ڕایانگەیاند كە واشنتۆن بەنزین دەڕژێتە سەر ئاگرەكە، هەروەها هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان كردووە ئەگەر ئەو سیستمانە بۆ بە ئامانجگرتنی خاكی ڕووسیا بەكاربهێنرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.