ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2-7-2022 له ماڵی وه‌فایی ڕێوڕه‌سمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه و واژۆكردنی كتێبی شیعریی(با گۆرانی ده‌ڵێت) بۆ نووسه‌ری كتێبه‌كه (نووری بێخاڵی) ڕێك ده‌خات.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نووسه‌ر و توێژه‌ر (ڕێبوار سیوه‌یلی) خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبه‌كه ده‌كات.
كۆڕه‌كه له كاتژمێر ٦ی ئێواره،هه‌ولێر، باخچه‌ی وه‌فایی، كتێبخانه‌ی ماڵی وه‌فایی به‌رێوه‌ده‌چێت.
نوری ئیبراهیم عه‌لی، ناسراو به نوری بێخاڵی ، له دایكبووی ساڵی 1971 رواندز ، ده‌رچووی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، كۆلێژی په‌روه‌رده، به‌شی زمانی عه‌ره‌بی، ساڵی 1995 ،له ساڵی 1991 كاری رۆشنبیری و رۆژنامه‌نووسی ده‌كات ، ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ، ئه‌ندامی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان ،دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌م سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رۆشنبیری رواندز ، ئه‌زموونی بواری رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن له رابردوودا ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی (وڵات) ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (نوێ) ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (نما) ، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری (چیڕۆك نما) ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (رواندز) ، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین و پاشان جێگری سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (زاری كرمانجی)، كه ده‌زگای زاری كرمانجی له سۆران ده‌ریده‌كات ، په‌یامنێری هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان و ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی گوڵان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ - به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی زاری كرمانجی ، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری (كۆوار)، كه ده‌زگای زاری كرمانجی ده‌ریده‌كات ، ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه و رێپۆرتاژ له به‌شی رۆشنبیری و رێپۆرتاژی سه‌ته‌لایتی كودستان ، پرۆدیۆسه‌ری به‌رنامه‌كانی (جیهانی ئاده‌م و گولستان)، به‌رپرسی فیچه‌ره‌كان، ئاماده‌كاری ڕێپۆرت و دۆكیۆمێنتاری، سه‌رپه‌رشتی لاپه‌ڕه‌كانی كولتوور و ئه‌ده‌بی هه‌فته‌نامه بووه له (تۆڕی میدیایی ڕوواو). جێگری سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (باس) بووه و پاشان بۆ ماوه‌ی ساڵێك و شتێك چووه‌ته توركیا و له هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی توركی - كرمانجی، كاری كردووه كه له ئیستانبۆل ده‌رده‌چوو.
- له دامه‌زراوه‌ی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 بۆ ڕاگه‌یاندن و توێژینه‌وه، به‌رپرسی به‌شی ئه‌سایمێنت (ژووری په‌یامنێران و نووسینگه‌كان)، هاوكات ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی (هه‌ڤپه‌یڤین) بووه له ته‌له‌فزیۆن، دواتریش بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆ. - كاری ئێستا فه‌رمانبه‌ره له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری میدیایی.
- به درێژایی هه‌ژده ساڵی دوای راپه‌ڕین تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه له نووسینی وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری و سیاسی و ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دواداچوونی رۆژنامه‌نووسی له رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی كوردستان. به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كان
- له پێناو هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی - نووسین ساڵی 2000 له بڵاوكراوه‌كانی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا.
- گیروگازی چه‌مكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی – وه‌رگێڕان به هاوبه‌شی، ساڵی 2002 له بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكریی و ئه‌ده‌بی نما.
- قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت – وه‌رگێڕان به هاوبه‌شی، ساڵی 2003 له بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری و ئه‌ده‌بی نما.
- راگه‌یاندن و كاری رۆژنامه‌گه‌ری – نووسین ساڵی 2006 له‌بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری رۆشنبیری سۆران به هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی كوردستان.
- دیدگا؛ لێكۆڵینه‌وه و وتاری رۆژنامه‌نووسی
- روانگه؛ گۆشه‌ی رۆژنامه‌نووسی
- سه‌فه‌ر نیشتمانی نییه و موسافیر هه‌ر هیچ
- شه‌ڵاڵم به عه‌تری ئێواره
- كورد له‌ناو سێره‌ی ئینگلیزدا؛ به‌ریتانیا تۆڵه‌ی كێ له كورد ده‌كاته‌وه؟
- ململانێی ناوماڵی شیعه له حه‌وزه‌وه تا حه‌شد
- رازه‌كانی گێڕانه‌وه... خه‌یاڵی مێینه‌یی و زمانی ژنانه له‌ناو رۆمان‌دا
ئا- كامران
هه‌ولێر.. ئه‌مڕۆ له‌رێوڕه‌سمێكدا كتێی شیعریی(با گۆرانی ده‌ڵێت) بڵاوده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.