تاڤێ بورهان كچه كوردێكی باشوره‌و له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌و ئێستا له‌شاری ھانۆڤه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی ، ئه‌م ساڵ قۆناغی ( 12 ) ته‌واو ده‌كات له قوتابخانه‌ی international school Hannover Region SHR .
تاڤێ به‌هۆی به‌هره‌و تواناكه‌یه‌وه ھه‌ر زوو جێگه‌ی خۆی له‌نێو قوتابخانه‌كه‌دا كرده‌وه‌و بووه خۆشه‌ویستی مامۆستا‌و فێرخوازانی قوتابخانه‌كه. تاڤێ جگه له‌چالاكیه ھونه‌ریه‌كانی وه‌ك گۆرانی و میوزیك و ناساندن و پیشاندانی كلتوری كوردی ، توانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له‌كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كه‌یان به‌شێك بكاته‌وه بۆ كتێبی كوردی كه تایبه‌ت بوون به كورد‌و كوردستان و ھونه‌رو ئه‌ده‌به‌كه‌ی ( كتێبه‌كان به‌زمانی ئینگلیزین) . به‌م كاره‌شی ھێنده‌ی تر له‌لایه‌ن كارگێری قوتابخانه‌كه‌یه‌وه خۆشه‌ویست بوو، هه‌ر بۆیه وه‌ك ڕێزێك له‌تاڤێ له‌سه‌ره‌تای خوێندنی ساڵی 2020 وه ئاڵای كوردستانیان له‌په‌نای ھه‌موو ئاڵای ئه‌و وڵاتانه‌دا بۆ ھه‌ڵواسی كه قوتابیان له‌و قوتابخانه نێونه‌ته‌وه‌یه‌دا هه‌یه. ئه‌گه‌رچی كوردستان ده‌وڵه‌تیش نه‌بوو ، به‌ڵام دڵی تاڤێیان نه‌شكاندو وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان به‌فه‌رمی ئاڵای كوردستانیان له‌قوتابخانه‌كه‌دا بۆ ھه‌ڵكرد .
تاڤی له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵیه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت و یه‌كه‌م گۆرانیشی سرودی نه‌ورۆز بووه ، كه له‌به‌رنامه‌یه‌كی منداڵانی كه‌ناڵێكی كوردی له كوردستان بڵاوبووه . دوای ئه‌وه‌ش چه‌ندین گۆرانی بۆ شانۆگه‌ری منداڵان تۆماركردوه وه‌ك شانۆگه‌ری ( چی بچێنی ئه‌وه ده‌دوریته‌وه) ، ھه‌روه‌ھا یه‌كه‌م گۆرانیشی به‌زمانی فه‌ڕه‌نسی وه‌ك وه‌ك ڕیكلامێك بۆ قوتابخانه‌ی فه‌ڕه‌نسی دانیال مێتران له‌سلێمانی تۆماركرد. به‌ڵام تاڤێ له‌پاڵ خوێندنه‌كه‌یدا ڕۆژانی ھه‌ینی له فێرگه‌ی میوزیك له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا ڕاستی كوردی ئامێری سازی ده‌خوێند. پاشان له‌پرۆگرامی ( kurdistan kids voice) ی ته‌له‌فزیۆنی پێلیستانگ له‌شاری ھه‌ولێر به‌شداری كرد‌و توانیی پله‌ی دووه‌می سلێمانی به‌ده‌ستبھێنێت .
تاڤێ به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كه‌قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی به به‌زمانی فه‌ڕه‌نسی خوێندوه‌و له‌چالاكییه ھونه‌ریه‌كانی قوتابخانه‌كه‌شیدا به‌فه‌ڕانسی به‌شداری كردوه . تائێستاش زمان و گۆرانی فه‌ڕه‌نسی ئه‌وه كاریگه‌ری ھه‌یه له‌سه‌ری ، ھه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڵێت " زمانی فه‌ڕه‌نسی باش ده‌زانم و ئاگاداری ئه‌ده‌ب و كلتوری گۆرانی فڕه‌نسیشم ، ئه‌وان خاوه‌ن كلتورێكی زۆر ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و دڵگیرو جوانن بۆیه من ناتوانم ئه‌و كلتوره گه‌وره‌یه فه‌رامۆش بكه‌م".
تاڤێ له‌كۆتایی ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ڕوو ده‌كه‌نه وڵاتی ئه‌ڵمانیاو له‌شاری ھانۆڤه‌ر نیشته‌جێ ده‌بن. ئیتر له‌وێ له‌پاڵ خوێندنه‌كه‌یدا ده‌ست ده‌كات به خوێندنی ئامێری پیانۆو ئۆپێراو له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایه‌كی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا گه‌شه به‌خۆی ده‌دات . به‌رده‌وامیش گرنگی به گۆرانی كوردیش ده‌دات و به‌رھه‌مه‌كانیشی له‌كه‌ناڵی یوتوب و تویته‌رو ئه‌نستگرامی خۆی ( Tave_official)
بڵاوده‌كاته‌وه.
ئیتر ناو به‌ناو گۆرانی و كاره ھونه‌ریه‌كانی به‌زمانی كوردی و ئینگلیز‌و فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی بڵاو ده‌كاته‌وه. تاڤێ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت " له‌دوای به‌رنامه‌ی كوردستان كیتس زه ڤۆیس زیاتر له 10 به‌رھه‌مم بڵاوكردۆته‌وه ، ھه‌رچه‌نده من تائێستا له‌خۆ پێگه‌یاندندام له‌بواره‌كانی ئۆپێراو میوزیك و ده‌نگدا. بۆیه چه‌ند به‌رھه‌مێكی ترم ئاماده‌كردوه ، به‌ڵام تائێستا بڵاوم نه‌كردۆته‌وه ، ئه‌و به‌رھه‌مانه‌ی كه‌من ده‌یڵێمه‌وه به‌شێوازی خۆم ده‌یڵێم و گۆڕانكاری تێدا ده‌كه‌م ، به‌رھه‌مه‌كه‌ش خۆم له‌ماڵه‌وه كاری تێدا ده‌كه‌م و تۆماری ده‌كه‌م".
ئێمه‌ش وه‌كو ماڵپه‌ر كوردستان تیڤی بۆزیاتر ئاشنا بوون به كار‌و چالاكییه‌كانی تاڤێ خانمان به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه:
*به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كێ كۆمه‌ك و هاوكاریت ده‌كات له‌به‌رهه‌مه‌كانتدا؟
- تاڕاده‌یه‌ك باوكم و مامۆستاكانم كۆمه‌كم ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ڕاستی زیاتر پشت به‌خۆم ئه‌باستم و ده‌مه‌وێ خۆم ئه‌زموون بكه‌م ، گه‌رچی كاره‌كانم تائێستا به ئه‌زموونێكی سه‌ره‌تایی خۆم ده‌زانم . بۆیه خۆم ده‌مه‌وێت له‌بواری ڕیكۆردو ده‌نگدا ئه‌زموونێكی باش كه‌ڵه‌كه بكه‌م و شاره‌زایی باشیش له‌و بواره‌دا به‌ده‌ست بێنم ، تا له‌به‌رھه‌مه‌كانی ئاینده‌مدا سودی ته‌واوی لێ وه‌ربگرم و ڕه‌نگبداته‌وه.!
*تۆ به‌چ شێوازێك گۆرانی ده‌چڕیت؟
- له‌ڕاستیدا من ئامانجم ئه‌وه‌یه بتوانم له‌ڕه‌نگه جیاوازه‌كانی گۆرانیدا خۆم په‌روه‌رده بكه‌م ، له‌شێوازه جیاجیاكانی ڕۆژھه‌ڵاته‌وه تا فۆرم و ڕه‌نگه جیاجیاكانی ڕۆژئاوایی ، له‌كلاسیكه‌وه بۆ مۆدێرن ، له‌لاوك و حه‌یران و سیاچه‌مانه‌وه بۆ ئۆپێرا ، ده‌مه‌وێت میكسێك بكه‌م له‌نێوان پۆپ و ئوپێراو لاوك و ھۆره‌و حه‌یراندا. پاشان ڕه‌نگێكی تایبه‌ت به‌خۆم دروست بكه‌م. ده‌شبێت ئه‌وه بڵێم ئه‌و به‌رھه‌مانه‌ی من بڵاومكردونه‌ته‌وه ھێشتا وه‌ك پرۆڤه‌و ئه‌زموونی سه‌ره‌تایی خۆم ته‌ماشای ده‌كه‌م ، نه‌ك وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ھونه‌ری پوخت و باڵا كه ته‌واو كامڵ بووبێت.
* بابێینه سه‌ر دوا كاری ھونه‌ریت ، چۆن بوو له پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی OPEN STAGE ئۆپیرا ھاوسی ھانۆڤه‌ر باشداریت كرد ؟!
- له ڕاستیدا له‌ڕێی ڕیكلامێكه‌و بینیم ، پاشان چوومه سه‌ر په‌یجه‌كه‌یان و زانیاری ته‌واوم وه‌رگرت و فۆرمێكی دورودرێژم پڕكرده‌وه‌و گۆرانیه‌كانم له‌ڕێگه‌ی ئه‌نستگرام و تیكتۆك و یوتوب و فه‌یسبوك و تیوته‌ر وه‌ك پاشكۆیه‌ك پێوه گرێدا‌و ناردم . پاش چه‌ند ھه‌فته‌یه‌ك له ئۆپێرا ھاوسه‌وه به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم و داوای دیدارێكی ڕووبه‌ڕوویان كرد‌و منیش له‌كات و ڕۆژی دیاریكراودا چووم و گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لمانكردو تێستیان كردم . ئیتر له‌وێ بوومه جێگه‌ی سه‌رنجی لیژنه‌كه. ئه‌وه بوو زیاتر له 1500 ھه‌زارو پێنسه‌د كه‌س كه‌فۆرمیان پڕكردبۆوه 40 كه‌س ھه‌ڵبژێردراین . ئه‌م چل كه‌سه پێك ھاتبوون له گروپی جیاجیای وه‌ك گروپی ( سه‌ماكارو میوزیك و گۆرانی )، به‌ته‌نھا من و كه‌سێكی تر گروپمان نه‌بووین و تاك بووین. ئیتر له‌وێ به‌رانامه‌ی ڕاھێنان و پرۆگرامه‌كه‌یان به‌سه‌ر پێنچ سته‌یجدا دابه‌شكرد. ھه‌ر كه‌سه‌و گروپه 30 خوله‌كی بۆ ته‌رخان كرا ،ڕۆژی 20226⁄25 له كاتژمێر 30: 6 خوله‌كی ئێواره به‌رنامه‌كه ده‌ستی پێكرد ، ھه‌ر گروپه 30 خوله‌كی ھه‌بوو بۆ خۆناساندن و پێشكه‌شكردنی كار‌و به‌رھه‌می خۆی. بینه‌ران و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ھاتبوون ، له‌دوای چالاكی ھه‌ر گروپه‌و پشویه‌كی چه‌ند خوله‌كی ؛ پاشان ڕێنمایی ده‌كران بچنه ته‌ماشای گروپی تر. جێگه‌ی باسه تیپی ئۆركسترای ھه‌رێمی نێده‌رزاكسن كه‌زیاتر له 50 ژه‌نیار ده‌بوون ئه‌وان ده‌ستپێك
ی پرۆگرامه‌كه‌یان كرده‌وه ، پاشان گروپی باڵێ و سه‌مای فۆلكلۆری ڕۆژھه‌ڵاتی دوور‌و سه‌مای مۆدێرن و گروپی پۆپ و ڕۆك و ئۆپێراو ھه‌موو كاری خۆیان پێشكه‌شكرد منیش له كاتژمێر 30: 8 خوله‌كی ئێواره پرۆگرامی خۆمم پێشكه‌شكردو له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزان و گوڵباراندا خه‌ونه‌كه‌م ھاته‌دی. من وه‌ك یه‌كه‌م كچه كورد توانیم كلتوری گۆرانی كوردی به ئاماده‌بوان بناسێنم و بچمه ناو ئۆپێرا ھاوسه‌وه ،كه ئه‌مه خه‌ونی ھه‌موو گۆرانیبێژو میوزیكسێن و سه‌ماكارێكه خۆی له‌سه‌ر سته‌یجی ئۆپێرا ھاوس ببینێت . جێگه‌ی خۆیه‌تی كه‌لێره‌دا بڵێم من به‌ته‌نھا گۆرانی كوردیم نه‌چڕی به‌ڵكو ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و فه‌ڕه‌نسی و كوردیم چڕی و پارچه‌یه‌ك ئۆپێراشم پێشكه‌شكرد. ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ من و نه‌ته‌وه‌كه‌م. ئه‌مه پردێكه بۆ كاری. ئاینده . ئیتر ئه‌وشه‌وه كار‌و چالاكی گروپه‌كان تا كاتژمێر 12 ی شه‌وی خایاند‌و پاشان له‌گه‌ڵ ھه‌موو گروپ و ھونه‌رمه‌ندانی باشداربوو په‌یوه‌ندیمان دروستكرد‌و ئیمێل و ژماره‌ی تێلمان گۆڕیه‌وه.
* ئێمه وێڕای ده‌ستخۆشی و ھێوای سه‌ركه‌وتن بۆت ، ده‌توانین بزانین به‌رنامه‌ی ئاینده‌ت چییه؟
- له‌ڕاستیدا ده‌مه‌وێ له‌بواری ده‌نگ و فۆرمه جیاوازه‌كانی گۆرانیدا له‌زانكۆ بخوێنم ، ئه‌مه‌ش ده‌رگا گه‌وره‌و گرانه‌كه‌یه كه‌ده‌بێ بیكه‌مه‌وه‌و خۆمی بۆ ئاماده‌بكه‌م.
* له‌كۆتایدا سوپاست ده‌كه‌ین
- منیش سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م ، ھیوادارم ئازار‌و نه‌ھامه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد له‌ڕێی ھونه‌ره‌وه بگه‌یه‌نمه ئه‌وروپا.
ئا- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.