یاری جامی سوپه‌ری ئیتاڵیای دوو هه‌زارو بیست و دوو له ولاتی سعودیه ئه‌نجام ده‌درێت.
دوای ئه‌وه‌ی له دوو وه‌رزی رابردوو جامی سوپه‌ری ئیتالیا له یاریگاكانی ئه‌و ولاته به‌رێوه چو ، جارێكی تر یاریه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ولاتی سعودیه‌و بۆ سالی سێیه‌م جامی سوپه‌ری دوو هه‌زارو بیست و دوو له شاری جه‌دده‌ی سعودیه له هه‌ژده‌ی مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو له نێوان یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی پاله‌وانی خول و یانه‌ی ئینته‌ر میلان پاله‌وانی جامی ئه‌و ولاته ئه‌نجام ده‌درێت .
به پێی رێككه‌وتنێك كه له نێوان یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالی و یه‌كێتی تۆپی پێی سعودیه واژوو كراوه یاری جامی سوپه‌ری ئیتالی ده‌بێ له سعودیه ئه‌نجام بدرێت .
شایه‌نی باسه له وه‌رزی دووهه‌زارو هه‌ژده یانه‌ی یۆڤنتۆس به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له میلانی برده‌وه‌و نازناوه‌كه‌ی له شاری جه‌دده به‌رزكرده‌وه ، له سالی دووهه‌زارو نۆزده‌ش كه یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای مرسول پارك له‌شاری ریاز به‌رێوه چوو یانه‌ی لاتسیۆ نازناوه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌و به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی یۆڤنتۆسی برده‌وه
یاری جامی سوپه‌ری ئیتاڵیای 2022 له وڵاتی سعوودییه ئه‌نجام ده‌درێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.