یانه‌ی تۆتنهام به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕیتچارلیسۆنی به‌ڕازیڵی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئێڤێرتۆن واژووكرد.
ئیداره‌ی تۆتنهام له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه ئه‌م هێرشبه‌ره گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نیه‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز واژووكردووه‌و تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوحه‌وت له ڕیزه‌كانی ده‌مێنێته‌وه، تۆتنهام بڕی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كرد به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس بڕی گرێبه‌سته‌كه شه‌ست ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینیه، ڕیتچارلیسۆنی ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده له یانه‌ی واتفۆرده‌وه به گرێبه‌ستێك به بڕی سیی و پێنج ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی په‌یوه‌ندی به ئێڤێرتۆن كرد‌و له‌و كاته‌وه له كۆی سه‌دوحه‌فتاوسێ یاری خولی ئینگلته‌را له ڕیزی یانه‌كه چلوهه‌شت گۆڵی تۆماركردووه.
ڕیتچارلیسۆن بووه چواره‌م یاریزان له دوای هه‌ریه‌ك له فریزێر فۆستێرو ئیڤان پێریسیچ و یاڤێس بیسۆما كه له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا په‌یوه‌ندی به تۆتنهام ده‌كات .
تۆتنهام گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕیتچارلیسۆنی به‌ڕازیڵی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئێڤێرتۆن واژووكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.