Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:22

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان: گەنجێك بەتەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ شەمە لەناوچەی پیشەسازی قەزای كەلار تەرمی گەنجێك بەناوی (سەركەوت حاتم حەمەخان ) لەدایكبووی 2004 دانیشتووی گەڕەكی جووتیارانی قەزای كەلار هێنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە قەزای كەلار كەبەهۆی بەركەوتنی كارەباوە گیانی لەدەستدابوو.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان روونیشیكردەوە ، بەوتەی كەسوكاری ناوبراو گەنجەكە لەگەڵ باوكی لەناوچەی پیشەسازی لەدوكانی تۆڕنە كاری كردووە و لەكاتی كاركردندا كارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە .
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاژمتی بەمەشداوە كە لەئێستادا تەرمی گەنجەكە بەمەبەستی توێكاری ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلاركراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.