Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:21

پڕۆژەی پەلەوەری سیروان لە هەڵەبجە 200 هەلی کار دەڕەخسێنێت

کوردستان TV
100%


 ڕۆژی هەینی  1 ی تەمموزی2022، لە میانی سەردانەکەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی  پارێزگاری هەڵەبجە و ستافێکی وەزارەت، پڕۆژەی (پەلەوەری سیروان)ی بەسەرکردەوە،  ،کە لەلایەن کۆمپانیای ئاڤیکەڵچەر سەرپەرشتی دەکرێت ، لە ئاییندەیەکی نزیک ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە کار، کەپێکهاتووە لە 2 هۆڵی جوجک بەخێوکردن و 8 هۆڵی بەرهەمهێنانی هێلکە،کە توانای نزیکەی یەک ملیۆن مریشکە بە سەرجەم هۆڵەکانی، وە توانای هەیە 800هەزار هێلکە بخاتە نێو بازاڕەکانی هەڵەبجە و سلێمانی.

ئەم پڕۆژەیە کارگەی ئالیک و سایلۆی وەرگرتنی بەرهەمەکانی دانەوێڵەی گەنم و جۆ و گەنمەشامی لە خۆ دەگرێت ،لەگەڵ چاندنی 15 هەزار داری زەیتون و 10 هەزار داری هەنار و 70 خانووی پلاستیکی بەگشتی لەسەر ڕووبەری 400 دۆنم زەوی .لە ئێستادا ئەم پڕۆژەیە نزیکەی هەشتا هەلی كاری  ڕەخساندووە .
لەم بارەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: بە پێویستی دەزانم زۆر سوپاسی خاوەنی ئەم پڕۆژەیە بکەم کە لەچوارچێوەی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی کەرتی تایبەت بەڵێنیاندا کە 200 هەلی کاری تر بڔەخسێنن بۆ ئەو دەرچووانەی بەشی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری کە لە ئێستادا فۆڕمی داواکاری و زانیاریەکانیان پێشکەشی لیژنە پەیوەندیدارەکان دەکەن ،هیوادارین نموونەیان زۆر بێت بۆ ئەوەی هەموو پێکەوە پاڵپشتیی لە هەڵمەتی نیشتیمانی ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانمان بکەین .

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.