یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره میسیره‌كه‌ی بۆ سێ ساڵی دیكه درێژكرده‌وه.
دوای گفتوگۆیه‌كی دوور‌و درێژ له نێوان بریكاری كاره‌كانی سه‌ڵاح و به‌رپرسانی لیڤه‌رپول دواجار هه‌ردوولا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوپێنج، به‌مه‌ش سه‌ڵاح كۆتایی به هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه هێنا كه ماوه‌یه‌كه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕۆیشتنی له ڕیزی لیڤه‌رپول و په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌یه‌كی دیكه بڵاوده‌كرایه‌وه.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاوی كرده‌وه كه له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌یدا، مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی سه‌ڵاح بۆ چوارسه‌د هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی به‌رزكراوه‌ته‌وه، گرێبه‌ستی پێشووی هێرشبه‌ره‌كه‌ش له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بوو، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن سیی ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده له یانه‌ی ڕۆماوه په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپول كرد‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له ڕیزی یانه ئینگلیزیه‌كه به‌ده‌ستهێناوه، پێشتریش له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی مقاولونی میسری و بازلی سویسری و فیۆرنتینای ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی یاری كردووه.
لیڤه‌رپول به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره میسیره‌كه‌ی بۆ سێ ساڵی دیكه درێژكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.