مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (یاسین عەبدولڕەحمان بەرواری) دەکات.
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (یاسین عەبدولڕەحمان بەرواری)
خەمباربووین بە بیستنی ههواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (یاسین عبدولڕەحمان بەرواری)کارگێڕی لقی ۷ـی پارتیمان لە ئەمریکا.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سهرهخۆشی خۆمان ئاراستهی خانهوادە کوردپەروەر و سەربەرزەکەتان و تهواوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم ھەڤاڵانی لقی ۷ـی پارتیمان لە ئەمریکا دهکهین و، خۆمان به هاوبهشی خهمتان دهزانین.
له خودای گهوره داواکارین دڵنهوایی و ئارامیی بەھەموو لایەک ببهخشێت و، گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بهر دلۆڤانی خۆی بخات و به بهههشتی بهرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.