كلیمۆن لۆنگلیتی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنا لە جێهێشتنی تیپەكەی و پەیوەندیكردنی بە یانەی تۆتنهام نزیك بۆتەوە.
لەمبارەوە چەند سەرچاوەیەكی دەنگوباسی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە كە لۆنگلیت لە دەرەوەی پلانەكانی چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنەری بارسا دایە بۆ وەرزی داهاتوو، بۆیە بەرگریكارەكە دەیەوێت ڕیزی بلاوگڕانا بەجێبهێڵێت و ئەزموونێكی دیكە لە ئینگلتەرا تاقیبكاتەوە.
هەر بە پێی سەرچاوە میدیاییەكان، گفتوگۆكانی نێوان بەرپرسانی بارسێلۆناو تۆتنهام لەبارەی گواستنەوەی لۆنگلیت بۆ ڕیزی یانە لەندەنیەكە بە شێوازی خواستن لە قۆناغی كۆتایی دایەو چاوەڕوان دەكرێت ئەم پرسە بەم نزیكانە یەكلایی ببێتەوە، لۆنگلیتی تەمەن بیست و حەوت ساڵ پێشتر لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی نانسی فەڕەنسی و سیڤیلیەی ئیسپانی یاری كردووە، لە هاوینی ساڵی دووهەزاروهەژدەوە هاتۆتە ڕیزی بارسێلۆناو گرێبەستی لەگەڵ یانە كاتالۆنیەكە دوای چوار ساڵی دیكە تەواودەبێت .
كلیمۆن لۆنگلیتی بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنا لە جێهێشتنی تیپەكەی و پەیوەندیكردنی بە تۆتنهام نزیك بۆتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.