یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی ستێفان ئۆرتێگا واژووكرد.
ئۆرتێگا له ڕۆژانی ڕابردوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رمینیا بێلفیڵدی ئه‌ڵمانی ته‌واوبوو و یانه‌كه‌ش بۆ خولی پله دووی ئه‌ڵمانیا دابه‌زی، بۆیه كارگێڕی مان سیتی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی قۆسته‌وه‌و له پڕۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد دا گۆڵپارێزه‌كه‌ی هێنایه ڕیزه‌كانی تیپه‌كه‌ی و گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه.
به‌مه‌ش ئۆرتێگا ده‌بێته یه‌ده‌گی ئیدیرسۆن مۆرایسی به‌ڕازیلی و گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی مان سیتی و شوێنی گۆڵپارێزی ئه‌مه‌ریكی زاك ستێفێن ده‌گرێته‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به شێوازی خواستن په‌یوه‌ندی به ڕیزی یانه‌ی میدلزبره بكات.
ئۆرتێگای ته‌مه‌ن بیست و نۆ ساڵ ده‌بێته دووه‌م گرێبه‌ستی سیتی زێنز له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه به‌فه‌رمی ئێرلینگ هالاندی ئه‌ستێره‌ی لاوی نۆروێژی له یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆنده‌وه گواسته‌وه ڕیزه‌كانی.
مانچسته‌رسیتی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی ستێفان ئۆرتێگا واژووكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.