پاولۆ مالدینی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تا ساڵی دووهه‌زاروبیست و چوار درێژكرده‌وه.
رۆژی سیی حوزه‌یران دوایین رۆژی گرێبه‌ستی مالدینی بوو له‌گه‌ڵ ڕۆسۆنێری، بۆیه كارگێری یانه ئیتالیه‌كه گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی تا ساڵی دووهه‌زاروبیست و چوار درێژكرده‌وه‌و بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی بۆ ساڵێكی دیكه له‌نێو گرێبه‌سته‌كه جێگیركراوه.
مالدینی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هەموو ورده‌كاریه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بە باشی کۆتایی هات و گرێبەستەکەى درێژكرده‌وه، ئومێدیشی خواست بۆ وەرزی نوێ بە پلانی تۆکمە کار بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەى تیپەکەیان و بەدەستهێنانی نازناوەکان بکەن.
پاولۆ مالدینی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئه‌ی سیی میلان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تا ساڵی 2024 درێژكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.