یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ڕایگه‌یاند كه له یاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر ته‌كنۆلۆژیایه‌كی نوێ به‌كار ده‌هێنریت كه حاڵه‌ته‌كانی ئۆفسیاد به وردی و به خێرایی دیاری ده‌كات.
ته‌كنۆلۆژیاكه پێكهاتووه له سێنسۆرێك كه له‌ناو تۆپی تایبه‌ت به یاریه‌كانی جامی جیهان جێگیركراوه، ئه‌م سێنسۆره جوڵه‌ی تۆپ دیاری ده‌كات، هاوكات دوازده كامێرای تایبه‌ت له شوێنه جیاجیاكانی یاریگا چاودێری جوڵه‌ی یاریزانان ده‌كه‌ن و تۆماری ده‌كه‌ن.
ئه‌م زانیاریانه كۆده‌كرێنه‌وه‌و به ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی و له ڕێگای ته‌كنیكی زیره‌كی دیجیتاڵ ده‌ستبه‌جێ شیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و دواتر ناوبژیوانی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به نزیكه‌ی بیست و پێنج چركه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هاریكارێكی باش بۆ ناوبژیوانان تا به دروستی و به خێرایی بڕیار له حاڵه‌ته گوماناویه‌كانی ئۆفساید له یاریه‌كان بده‌ن، دیمه‌نه‌كانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه به ته‌كنیكی سێ ڕه‌هه‌ندی له‌سه‌ر شاشه‌ی یاریگاو تیڤیه‌كان بۆ هانده‌ران و بینه‌رانی یاریه‌كان په‌خش ده‌كرێت، ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه به شێوه‌ی ئه‌زموونی له هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی جامی وڵاتانی عه‌ره‌بی پارساڵ و مۆندیالی یانه‌كانی ئه‌مساڵ تاقیكرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.