Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 20:24

شایستەى دارایى دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى دابەش دەکرێت

پارە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ شەممە 02ـی 07ـی 2022 ئاگاداری دەرچووان و کاندیدانی تواناسازی کە شایستەی داراییان دابەش دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەى خوێندنیان بەسەرکەوتوویى تەواو کردووە و ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتووە، سەردانى وەزارەت بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى تواناسازى.

ڕاشیگەیاند: دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتووە پێویستە لە ڕێکەوتى (2022/07/17) بەدواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى، بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى لیستى ژمارە (1) کە هاوپێچە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم لیستە تایبەتە بە تێچووی خوێندنی (Tuition fees) ئەو کاندیدانەی کە پاکتاوی داراییان ئەنجام داوە و هیچ بڕەپارەیەکیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەو کاندیدانەی تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە خوێندن، بە مەرجێک ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:-

1- پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەت، ئەگەر کاندید (5) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی ئەوا پشتگیری (5) ساڵ لەگەڵ خۆی بهێنێت.

2- ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی پشتگیری خاڵی (1) لەگەڵ خۆی بهێنێت.

3- ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، ئەوا دەبێت خۆیی یاخود وەکیلەکەی ئامادە بێت.

4- لەڕێکەوتى (2022/07/17) سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى بکەن.

5- ناوەکان لە زنجیرەى (1) بە ناوى (ئیبراهیم محەمەد عەزیز) دەست پێ دەکات و لە زنجیرەى (110) بەناوى (نیان حەمە سەباح عەبدولقادر) کۆتایى دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.