وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 02ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، نزیکەی 16 ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەین.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پلانی ئامادەسازیی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2022-2023) بە هەوڵی بەرپرسانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان بەباشی جێبەجێ دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: نزیکەی 16 ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەین، بۆ ئەم مەبەستەش نیوەی کتێبەکانی خوێندن تاوەکو ئێستا چاپکراون.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا کە پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن سەرجەم کتێبەکان دابەش دەکرێن بەسەر ناوەندەکانی خوێندن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.