Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 20:16

ماوەی پێدانی کارەبا زیاد دەکرێت

کوردستان TV
100%

ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەمڕۆ شەممە 02ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، ماوەی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوێکی ئیدارەی سۆران هاتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی گرفتی نەبوونی 2 كاتژمێری كارەبا لە هەندێ گەڕەک و لە ئێواراندا، بە پێی خشتەی دیاریكراو، ئەو گەڕەكانەی ڕۆژێك نا ڕۆژێك 2 كاتژمێر لە 05:00 تاوەکو 07:00ـی ئێوارە كارەبایان نییە، دوای پەیوەندیكردن لەلایەنی پەیوەندیدار توانرا بڕی پێدانی كارەبا زیاد بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ ئەم مەبەستە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرهێڵ بووە، بۆ ئەوەی كاتژمێرێك لەو ماوەیە كەم بكرێتەوە و بكرێتە كاتژمێر 06:00 تاوەکو 07:00، واتە هاووڵاتییان تەنها 1 كاتژمێر بە هەردوو كارەبای نیشتیمانی و تایبەت ڕۆژێک نا ڕۆژێک كارەبایان نابێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە هەوڵ دەدەین لە داهاتوودا ئەم كاتژمێرەش پڕ بكرێتەوە و بە تەواوی كارەبا بەبێ لێبڕین بدرێت بە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

پێشتر ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی میوانی دلێر بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: نزیکەی 250 مێگاوات بەرهەمهێنانیان زیاد کردووە و بەمەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە پارێزگا و ئیدارەکانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.