بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 02ـی 07ـی 2022 مامۆستایەکی ئایینی لە چەمی دوو چەمان خنکا و دوو کەسی دیکەش ڕزگار کران.
لە ڕاگەیەنراوێک بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئاگادار کراین لە دیارنەمانی هاووڵاتییەک لە چەمی دوو چــەمان لــە نزیک گوندی ئاوەکورتێ بەناوی هیوا حوسێن عەلی کە مامۆستای وتارخوێنی مزگەوتی گوندی گۆرانکەی ناوچەی شارباژێرە و تەمەنی 30 ساڵە بەمەبەستی مەلەکردن لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا چوونەتە ناوچەکە.
ڕاشیگەیاند: مامۆستا ئایینییەکە دوو کەسی دیکەی لەگەڵ بووە کە هەردووکیان برابوون، لەوبەری چەمەکە گیریان خواردبوو.
ئاماژەی بەوەش دا کە تیمی مەلەوانی بەرگری شارستای سلێمانی چوونە شوێنی ڕوداوەکە و ئەو دوو برایەی کە لەگەڵ مامۆستا ئاینیەکەدا بوون لەلایەن تیمەکەوە ڕزگار کران بەناوەکانی ئاسۆ عزیز و دانا عزیز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.