Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:20

دەنگۆی پێشڕەوی هێزێکی سوپای عێراق لە سنووری قادر کەرەم ڕەت دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری ناحییەی قادر کەرەم لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە پێشڕەوی هێزێکی سوپای عێراق دەکات ڕایگەیاند، هیچ هێزێکی سوپای عێراق نەهاتوونەتە سنووری قادر کەرەم، بەڵکو هێزەکە هاتوونەتە سنووری نەوجووڵ و زینانە لە نزیک دووزخورماتوو.

سەبارەت بە هاتنی هێزێکی سوپای عێراق بۆ سنووری قادر کەرەم، حاکم سدیق محەمەد بەڕێوەبەری ناحییەکە تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: هیچ هێزێکی سوپای عێراق نەهاتوونەتە سنووری قادر کەرەم و دوورن لە سنووری ناحییەکە.

ڕاشیگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری ناحییەکەن و ئەرکی پاراستنی ناحییەکەیان گرتووەتە ئەستۆ.

سەبارەت بە پێشڕەوییەکانی هێزێکی سوپای عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو هێزانەی کە باس دەکرێت لەسنووری نەوجووڵ و زینانە، نزیک دوزخوورماتوو بووە کە زیاد لە 38 کیلۆمەتر لە قادر کەرەمەوە دوورە، ئەگەر هاتبنە ئەو سنوورەوەش ئەوا سنووری خۆیانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.