لە میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژار د. ڤـیان سـەبری ـ سـەرۆکی فراکسیۆنی پ.د.ک لە پـەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به پـرۆسـەی سـیاسی عـێراق و دوا گـۆڕانکارییەکـان رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی دانوستكاری حكوومه‌ت، باسی ره‌وشی سیاسی عێراق كرا.
ڕاشیگەیاند: ئێمه چه‌ند بنه‌مایه‌كمان هه‌یه شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه، هه‌روه‌ها سازان له پرسه هه‌ستیاره‌كان، هه‌روه‌ها ته‌وازن له هه‌موو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
د.ڤیان سه‌بری گوتی: سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه جەختی كرده‌وه كه زۆر كار بكه‌ین و كه‌م قسه بكه‌ین، پێویسته ئێمه ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆمان بپارێزین و هه‌وڵی جیدی بده‌ین له‌مه‌ودوا بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی كورد به‌ده‌ست بهێنیین.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئێمه زیاترمان ناوێت له‌وه‌ی كه له ده‌ستوور هاتووه، ته‌نیا مه‌به‌ستمانه ده‌ستوور وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت، نامانه‌وێت ناكۆكی بوونی هه‌بێت ، هه‌میشه هه‌وڵه‌كانی پارتی و سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌وه بووه ناكۆكییه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه، تا ئێستاش چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له نێوان یه‌كتر ناكۆكن ، كێشه‌ی زۆر قوڵ له نێو ماڵی شیعه‌دا بوونی هه‌یه .
سه‌باره‌ت به‌ناو ماڵی كورد د. ڤیان سه‌بری جه‌ختی كرده‌وه پرۆسه‌ی سیاسی گۆڕاوه، پارتی براوه‌ی یه‌كه‌م بووه له سه‌ر ئاستی هه‌رێم ، پۆستی سه‌رۆك كۆمار هی كورده و هی پارتێكی دیاریكراو نییه. هه‌رچه‌ند پارتی هه‌میشه نه‌بۆته كێشه بۆ ئه‌و پرسه .
هەروەها گوتی: ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته واتا پۆستی سه‌رۆك كۆمار و كاندیدی خۆشمان هه‌یه و دانوستانیش به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌ده‌ین له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه .
د ڤیان سه‌بری روونیكرده‌وه كه به جه‌ماوه‌رو بڕوا‌و هێزو و فراكسیۆنی پارتی و سه‌رۆكێكی خاوه‌ن باوه‌ڕو ئیمان به دۆسیه‌ی كورد ده‌توانیین قۆناغ دوای قۆناغ ببڕین و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنین، جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته ده‌ستوور بكرێته بنه‌ما بۆ حوكمڕانی له عێراق، یاسای نه‌وت و گاز ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدا بێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ، ڤیان سه‌بری ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه دوا هه‌نگاوه و
د. ڤیان سه‌بری ، جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته بڕیاری سیاسی عێراقی بێت نه‌ك له ده‌ره‌وه سه‌رچاوه بگرێت .
روونیكرده‌وه كه به‌بێ پارتی و سیاده هیچ هه‌نگاوێك له په‌رله‌مانی عێراق سه‌رناگرێت، واقیعی سیاسی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌یه ، به‌ڵام بوونی ئێمه له به‌غدا ، هه‌روه‌ها وه‌فدی دانوستكار له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه ، كه به‌رگری له مافه‌كانی كورد بكه‌ین . هه‌روه‌ها زۆر جاریش ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی به‌رگری له مافی هاووڵاتیانی ته‌واوی عێراق كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.