کەمێک پێش ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق زەنگی ئاگادار کردنەوەی لێدا و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە (سۆمەریە نیوز)ـی ڕاگەیاندووە کە ئەمشەو شەممە 02ـی 07ـی 2022 زەنگی ئاگادارکردنەوە لەناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لێدرا.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد کە بەهۆی بوونی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لە ئاسمانی ناوچەی سەوز سیستەمی ئاگادارکردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا چالاک بووە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە سەرچاوەکە لەمبارەیەوە هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەخستووەتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.