Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:28

ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای سبەی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوە دا کە ڕۆژی یەکشەممە 3ـی 07ـی 2022 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک هەور لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، لەدوای نیوەڕۆ هەندێ کات خێرایی با چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەتایبەتی لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با  10 - 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با لە باشورى خۆرئاوا و مەوداى بینین / 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ڕۆژی یەکشەممەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-

هەولێر  : 41

سلێمانی : 40

دهۆک  : 40

کەرکووک : 43

هەڵەبجە : 42

سۆران  : 38

ڕاپەرین : 40

گەرمیان : 45

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.