لە مانگی ڕابردوودا هێزه ئهمنییهكانی ئێران 94 هاووڵاتی كورد دهستگیر دهكهن.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی شهشدا، لانی کەم 94 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، 21 هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، 49 هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و پیشەیی و 4 هاووڵاتیش لە کاتی کۆڵبەری دەستبەسەر کراون.
مانگی ڕابردوو لانی کەم 4 چالاکی ژن و دوو مێرمنداڵکی خوار تهمهن 18ساڵ و منداڵێکی چەند ڕۆژە و 49 مامۆستای قوتابخانەی لە کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
زیاترین ڕێژەی دەستبەسەر کرانەکان کە 68 حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان کە 57 حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.
جێگای باسە کە لەم 94 حاڵەتە 5 حاڵەتی دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکانی خۆیان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەستبەسەر کراون.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: 41 حاڵەت کە دەکاتە 43%ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی و پیشەیی: 49 حاڵەت کە دەکاتە 52.5%ی کۆی حاڵەتەکان.
کۆڵبەر: 4 حاڵەت کە دەکاتە 4.5%ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: 3 حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: 18 حاڵەت
پارێزگای سنە: 68 حاڵەت
پارێزگای ئیلام: 4 حاڵەت
پارێزگای لوڕستان: 1 حاڵەت
ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیتلاعاتی سوپا: 10 حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: 68 حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: 5 حاڵەت
هەنگی سنووری: 4 حاڵەت
نادیار: 7 حاڵەت
شوێنی دەستبەسەر کران
شەقام: 17 حاڵەت
ماڵەوە: 57 حاڵەت
دادگا: 5 حاڵەت
سنوور: 4 حاڵەت
نادیار: 5 حاڵەت
جادەی نێوان شارەکان: 2حاڵەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.