Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:20

3 تۆمەتبار دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


بە تۆمەتی دزیکردن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسلوجە سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی لەلایەن دوو خاوەن دوکانەوە سکاڵا تۆمارکرا، کە دزیان لێکراوە دەست بەجێ هێزەکانی پۆلیس گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد، دوای کۆکردنەوەو زانیاری  پێویست لەسەر تۆمەتباران توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسلوجەوە دەستگیر بکرێن . کە( بڕی پێنج سەد هەزار دینار، لەگەڵ 28 مۆبایلی گرانبەها لە جۆرەکانی ، ئایفۆن و سامسۆنگ و هواوی) یان دزیبو.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێنت، لە ئێستاشدا تۆمەتباران(ف،ن،أ)، (ك،ن،أ)، (س،م،أ) بە بڕیاری بەڕێز داوەر و بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و  لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا ، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو کەل و پەلانەی کە پێشتر دزی بویان، هەروەها لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.