وێنەیەك كە لە كاتی خۆرئاوابووندا لەسەر ڕیازی پایتەختی سعودیە گیراوە، لە سۆشیال میدیاكاندا زۆرێك لە خەڵكی سعوودی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە.
لە وێنەكەدا هەورێك نیشان دەدرێت كە لە شێوەی منداڵێكدا دروست بووە و وا دیار بوو لەسەر پشتی باڵندەیەك دانیشتووە، بەیەكەوە لە ئاسماندا دەفڕن.
لەوبارەیەوە عەبدولكەریم ئەلمەجد خاوەنی وێنەكە رایگەیاند: كاتێك لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە لەسەر ڕێگای قاسم، لە پارێزگای تادیق ئەم وێنەیەی گرتووە. سەبارەت بە دیمەنی هەورەكەش دووپاتی كردۆتەوە كە بەنیازبووە وێنەكە وەك یادەوەرییەك بهێڵێتەوە، بەڵام هاوڕێكانی پێشنیاریان كردووە كە بەهۆی جوانییەكەیەوە بڵاوی بكاتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، چاوەڕوانی ئەم هەموو كارلێككردنەی لەگەڵ وێنەكەدا نەكردووە.
خاوەنی وێنەكە چی دەڵێ ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.