Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 16:17

13 پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی 318,293,000 دینار بۆ جێبەجێكردنی 13 پرۆژەی تایبەت بە درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دروستكردنی ئاوەڕۆ و كڕینی پێداویستی بۆ پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر. گوژمەكەش بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری و لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرج دەكرێت.
پرۆژەكان:
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی سەیداوە.
- دروستكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی خەبات.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی گوڵان لە بنەسڵاوە.
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گرد محەمەد.
- كڕینی ماتۆڕی غەتاس بۆ بیرەكانی ئاوی هەولێر.
- چاككردنەوەی كارەبا بۆ وێستگەی پاڵاوگەی ئاوی ئیفراز/1
- كڕینی ڕوون و سیئویل و ئاوی ڕادێتەر و هایدرۆلیك بۆ ئامێر و موەلیدەكان.
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی نیشتمان.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە ناو پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی ژین لە دارەتوو.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی تەعجیل لە ناو بازاڕی باتە.
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لە گەڕەكی سەفین لە پشت وەزارەتی پێشمەرگە.
- چاككردنەوەی تڕۆمپای بۆ وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز/2 لۆلیفت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.