یانه‌ی ئینته‌رمیلان به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هێنریك موختاریانی ئه‌رمینی واژووكرد، موختاریان به ته‌واوبوونی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕۆما ڕیزی تیپه‌كه‌ی جێهێشت و له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد‌و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر كرد، موختاریانی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ له ماوه‌ی سێ ساڵی یاریكردنی به درێسی ڕۆماو له كۆی سه‌دوحه‌ڤده یاری له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان بیست و نۆ گۆڵی بۆ تیپه‌كه تۆماركرد‌و بیست و هه‌شت پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌شی به هاوكارانی داوه.
ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره ئه‌رمینیه بووه چواره‌م یاریزان له دوای هه‌ریه‌ك له ڕۆمیلۆ لوكاكو و كریستیان ئه‌سڵانی و ئاندرێ ئۆنانا كه له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا په‌یوه‌ندی به ئینته‌رمیلان ده‌كات.
ئینته‌رمیلان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هێنریك موختاریان ئه‌رمینی واژووكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.