Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 16:15

وەزارەتی كشتوكاڵ: لەمڕۆوە پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بۆ 5 هەزار كەس دەستپێدەكات 

نابێت مووچەیان لە 350 هەزار دینار كەمتر بێت
کوردستان TV
100%

پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بۆ 5 هەزار كەس دەستپێدەكات و تاوەكو یەك مانگ بەردەوام دەبێت.
حوسێن حەمە كەریم گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، بە ماڵپەری پارتی راگەیاندووە كە لەمڕۆوە پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن دەستپێدەكات و تاوەكو یەك مانگیش بەردەوام دەبێت و دواتر سەیری فۆرمەكان دەكرێت و لەدوای ئەوەی بزانین چەند پڕۆژە لە شارەكان هەیە كە پێویستی بەسەرپەرشتیارە و بەپێی فۆڕم و خاڵەكان و دواتر كە دیاریكران دەچنە خول و تاقیكردنەوەیان پێدەكرێت و كێ لەو تاقیكردنەوانە دەربچێت خاڵەكانی زۆربوو ئەوان وەردەگیرێن.
هەروەها گوتیشی: “ئەو كەسانە دەبنە سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت و ئەوەش كاركردنەكە بەپێی گرێبەستێك دەبێت، كە وەزارەت ئامادەی كردووە كە مافی پڕۆژە و سەرپەرشتیاران دەستەبەر بكرێت، كە مووچەیان نابێت لە 350 هەزار دینار كەمتر بێت و ئەوەی دیكەش بەپێی بڕوانامە و پسپۆری و لێهاتووی مووچەیان بۆ دیاری دەكرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونیشكردۆتەوە كە ئەوانەی فۆرمەكە پڕدەكەنەوە پێویستە دەرچووی بەشەكانی كشتوكاڵ یاخود فێتەرنەری بن، كە ئەوەش خزمەتێكی باش بە هاووڵاتیان دەكرێت، چونكە ئەم فۆرمەی پڕدەكرێتەوە بەخۆڕایی دابەش دەكرێتە سەر ئاستی فەرمانگە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان.
جێگای ئاماژەیە پرۆسەكە لە ڕێكەوتی 3 ی حوزەیرانی 2022 دەست پێدەكات و تاوەكو ماوەی 1 ئابی 2022 بەردەوام دەبێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.