ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 2022.7.3، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئامادەبوونی مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگار، له‌دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک لەبارەى چارەسەرییەکانى کەم ئاوی ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبوونەوەى رابردوو کرا، هەروەها بەدواداچوون بۆ کارەکانى لیژەکانى تایبەت بە چارەسەرکردنى كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر کرا، پاشان پارێزگارى هەولێر
ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى ڕاسپارد هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ دەربازبوون لەو کێشە و گرفتانەى هەن سەبارەت بە کەم ئاوى تاکو هاوڵاتییان لەم وەرزەدا دووچارى قەیرانى کەم ئاوى نەبن، بۆ ئەو مەبەستەش جەختى لەبەردەوامیدان بە هەڵمەتى هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتییان و بەفیڕۆنەدانى ئاو و بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاوى پاکى ماڵان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەى ئاو بەفیڕۆ دەدەن کردەوە.
لەتەوەرێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەسەر خێڕاترکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەر و نۆژەنکردنەوەى بیرەکان و دابینکردنى کارەباى بەردەوام لەڕێگەى مولیدەى ئەهلى و کارەبایی نیشتیمانى کردەوە کە تاوەکو ئێستا 27 بیر لەکۆى 47 بیرى ئاو لێدراوە و هاوڵاتییان سودیان لێ وەردەگرن. لەکۆتایشدا سەرجەم شارەوانیەکانى راسپارد بۆ لەمەودوا چاودێرى شوێنەكانی شوشتنی ئۆتۆمبێل بکەن و ڕیگە نەدرێت تەنیا بەئاوی خواردنەوە و پاک كار بكەن و ئاو بەفیڕۆ بڕوات.
جێگه‌ى باسه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە قائیمقامی ناوەند و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم و بەرێوەبەرى گشتیى دابەشکردنى کارەباى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC/ پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسی مولیده ئه‌هلییه‌كان ئامادەی بوون.
پارێزگارى هەولێر جەخت لەبەردەوامیدان بە هەڵمەتى هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتییان و بەفیڕۆنەدانى ئاو و زێده‌ڕۆییه‌كان دەکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.