Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 16:17

مه‌سرور بارزانی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریایان تاوتوێکرد

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە 3 ی تەمموز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ كارل هاریس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد .
لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سوریا تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.