لە ئەنجامی تەقینەوەی سیستمی گازی رێستۆرانتێك لە سلێمانی پێنج كەس برینداربوون.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی لێچوون لە سیستمی گازی رێستۆرانت و كافتریای كەستانە كە دەكەوێتە گەڕەكی عەقاری شاری سلێمانی و شوێنی خواردنی نانی بەیانیانە، پێنج كەس برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكان بەهۆی تەقینەوەكەوە، دوو كارمەندی كافتریاكە برینداربوون و ئاگر كەوتووەتەوە، دوای گەیشتنی دەستبەجێی ئاگركوژێنەوە دەستبەجێ بۆ شوێنی رووداوەكە و لەكاتی هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەش، سێ كارمەندی ئاگركوژێنەوە برینداربوون.
لە سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گازی رێستۆرانتێك پێنج كەس برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.