یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌وڵ ده‌دات هه‌نگاو به هه‌نگاو قه‌یرانی دارایی تیپه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات، به‌م دواییه تیپه كاتالۆنیه‌كه بڕێك پاره‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌و به‌م بڕه پاره‌ش ده‌توانێت له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی نوێ واژووبكات، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئیداره‌ی بلاوگڕانا به‌شێكی مافی په‌خشكردنی یاریه‌كانی به بڕی دووسهدوحهوت ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ فرۆشت.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كاتالۆنی بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسانی بارسا به‌نیازن پازده له‌سه‌دی مافی په‌خشكردنی یاریه‌كانی تیپه‌كه‌یان به بڕی چوارسه‌د ملیۆن یۆرۆ بفرۆشن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م پرسه به‌ر له حه‌ڤده‌ی ئه‌م مانگه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه كه له‌م ڕێككه‌وته‌دا یانه‌كه گه‌شتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ ڕێكخستنی كه‌مپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی داهاتوو.
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه بارسێلۆنا به سوود وه‌رگرتن له‌م بڕه پارانه‌ی له فرۆشتنی مافی په‌خشكردنی یاریه‌كان ده‌ستی ده‌كه‌وێت هه‌وڵ ده‌دات ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی له مێركاتۆی هاوینه‌دا به‌دی بێنێت كه ئه‌ویش گرێبهستكردنه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و جۆل كۆندی و بێرناردۆ سیلڤاو ڕافینیاو سیزار ئهزپیلیكوێتاو ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆ.
بارسێلۆنا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی نوێ واژوو ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.