یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان هه‌وڵ ده‌دات له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا حه‌كیم زه‌یاشی مه‌غریبی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی چێڵسی بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی.
له‌مباره‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دهنگوباسی ئیتاڵیا بڵاویانكرده‌وه كه به‌رپرسانی میلان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی چێڵسی بۆ تاوتوێكردنی پرسی گواستنه‌وه‌ی زه‌یاش بۆ ڕیزی تیپه‌كه‌یان به شێوازی خواستن.
هه‌ر به‌پێی زانیازی میدیاكانی ئیتاڵیا، ناوه‌ڕاستكاره مه‌غریبیه‌كه ئاماده‌یه بچێته ڕیزی ڕۆسۆنێری و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستا هه‌ریه‌ك له میلان و چێڵسی گفتوگۆ له‌باره‌ی ورده‌كاریه‌كانی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه ده‌كه‌ن، له هاوینی پارساڵ میلان به هه‌مان شێوه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی زه‌یاشی دابوو بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی هاكان كالهانگولۆ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌ری نه‌گرت، له‌م هاوینه‌شدا، به‌رپرسانی یانه ئیتاڵیه‌كه كۆشش ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان بۆ وه‌رزی داهاتوو، ئه‌ویش بۆ پارێزگاریكردن له نازناوی خولی ئیتاڵیا‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی شایسته له پێشبڕكێكانی دیكه به تایبه‌تی له ڕكابه‌ریه‌كانی چامپیۆنس لیگ.
ئه‌ی سیی میلان هه‌وڵ ده‌دات حه‌كیم زه‌یاشی مه‌غریبی بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.