یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌فه‌رمی بڕیاریدا له وه‌رزی داهاتوو خانمه ناوبژیوان ماریا سۆل فیرێری یاریه‌كانی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیتالیا به‌ڕێوه‌ببات.
فیرێری كابۆتی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ ده‌بێته یه‌كه‌م ناوبژیوانی ئافره‌ت كه یاریه‌كانی خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی ئیتالیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، له وه‌رزی رابردوو ئه‌م خانمه یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی كالیاری و سیتادیلای له میانی جامی ئیتالیا به‌ڕێوه‌برد، له وه‌رزی دووهه‌زاروبیست و دوو دووههزاروبیستوسێش ناوی ئه‌م خانمه به‌فه‌رمی له لیستی ناوبژیوانانی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیتاڵیا تۆماركراوه، فیرێری كابۆتی له ساڵی دووههزاروحهوتهوه په‌یوه‌ندی به لێژنه‌ی ناوبژیوانانی ئیتالیا كردوه‌و چه‌ندین یاری له خولی یانه پله چوارهكانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بردووه.
هه‌روه‌ها له ساڵی دووهه‌زارونۆزده دوو یاری له پاڵاوتنی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له ئاستی تیپه‌كانی خانمان و له ساڵی دووههزاروبیستیش یاریه‌كانی خولی یانه پله سێیه‌كانی ئینتاڵیای به‌ڕێوه‌بردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.