Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:34

ستراتیژییه‌ت و دانانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی ئافره‌تان بۆ ساڵانی 2023 – 2028 تاوتوێ دەكرێت

کوردستان TV
100%


به‌ ئاماده‌بوونی د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د. یوسرا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی تواناسازیی ئافره‌تان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆژه‌ی ته‌كامول و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، وۆركشۆپی ستراتیژییه‌تی نیشتمانی و دانان پلانی ستراتیژیی نیشتمانی ئافره‌تان له عێراقی فیدراڵ  بۆ ساڵانی 2023 – 2028 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
 له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا، د. خانزاد ئه‌حمه‌د له‌ وته‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه‌: یەکسانی جێندەری بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگەکان و ئابوورییەکان و نەتەوەکانیش زۆر گرنگە،  لە روانگەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانەوە، ئێمە وێنای وڵاتێک دەکەین کە لەوێدا هەموو مرۆڤەکان دەرفەتی یەکسانیان هەبێت، تاکەکان وەک هاوڵاتی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت؛ واتە لە ماڵەوە، لە قوتابخانە، لە شوێنی کار و لەناو کۆمەڵگادا بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت،  سەرەڕای هەموو ئاڵنگارییەکانی بەردەم، ئیدارەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی به‌ڕێزیان پابەندە بەوەی بەجێی گەڕانەوە بۆ دوواوە و بەردەوامیدان بە رەوشی هەنووکەیی، چاکسازی بکات و رەوشەکە بەرەو ئاقاری باشتر بەرێت.   هه‌روه‌ها گووتی: له‌سه‌ر ئاستی عێراقی فیدڕاڵ دەوڵەت پلانی وەڵامدانەوە و رێگرتنی لەبەر دەست نییە و لایەنە سیاسیەکان نەیانخستووەتە چەقی ئەجێندای کاری حکومەتەوە و بودجەیان بۆ تەرخان نەکردووە. هاوکات لەگەڵ ئەوانەشدا، ژنان و گرووپە پەراوێزخراوە لاوازەکان زۆر کەم و بە دەگمەن لەسەر مێزەکانی وتووێژ دەبینرێن..  ئەمە بە واتای ئەوە نییە کە ئەم رەوشە تەنیا لە عێراق هەیە، بەڵکو لە زۆربەی وڵاتان هەیە، بەڵام بەشێک لە دەوڵەتەکان، زووتر هەست بە مەترسییەکان دەکەن و پلانی وەڵامدانەوەیان بۆ داناوە و بەرێگەی جۆربەجۆر هەوڵی چارەسەر دەدەن. سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری گەورەی لەپرسی ژناندا کردووە، بەڵام هیشتا بەشێک لەو کێشانەی کە ژنان لە بەشەکانی دیکەی عێراق دەستەویەخەی دەبنەوە، لێرەش دەبینرێت.  بۆیە پێویستە عێراق وەک دەوڵەتێکی فیدراڵ و بە لەبەرچاوگرتنی پێشکەوتنەکانی هەریمی کوردستان رۆئیای خۆی بۆ یەکسانی جێندەری یەکلابکاتەوە وبەهاوبەشی لەگەڵ هەرێم لەسەر پلانی ستراتیژی رێبکەون. هه‌روه‌ها د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ گرنگترین ئه‌وله‌ویاته‌كان بریتین لە:  ئاسایشی ئابووری، توندوتیژی لەسەر بنەمای رەگەز، تەندروستی، پەروەردە، داد و دادوەری، مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی لەبەردەم یاسا، ئاسایش و فریاکەوتنی مرۆیی، گۆڕانکاری کەشوهەوا، زانست و تەکنۆلۆژی و هەروەها دیموکراسی، بەشداری و ڕێبەرایەتی. ئەمانە کۆمەڵیک خاڵن کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێکەوە بەستراونەتەوە و تێکەڵاون. بۆیە زۆر گرنگە لەم ورۆکشۆپەدا فۆکۆسیان لەسەر بكرێت.
لەلایەن خۆیەوە د. یوسرا ئامانجەكانی ستراتیژییه‌تی نیشتمانی و چۆنیەتی دانانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی ئافره‌تان بۆ ساڵانی 2023 – 2028 خستەڕوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.