سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری سهماڕا ئاشكرایان كرد كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ته‌رمی ئافره‌تێكیان دۆزیوه‌ته‌وه.
ته‌رمی ئافره‌ته‌كه له‌نێو ڕووباری دیجله له نزیك گوندێكی شاری سامهڕأ سه‌ر به پارێزگای سڵاحه‌دین دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد كه پێده‌چێت ئافره‌ته‌كه كوژرابێت دواتر فڕێدرابێته نێو ڕووباری دیجله‌وه.
تا ئێستاش پۆلیسی سامه‌ڕا ناسنامه‌ی كوژراوه‌كه و هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.