پارێزگای ههولێر ئهمڕۆ یهكشهم لهبارهی ئامادهكارییهكانی ڕۆژانی جهژنی قوربان كۆبووهوه و چهند بڕیارێكی دهركرد، یهكێك له بڕیارهكانیش ڕێگهگرتن بوو له قوربانی له دهرهوهی كوشتارگهكان و لهنێو دوكان و شهقام و گهڕهك و كۆڵانهكان.
ئەمرۆ یەکشەم بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا بە مەبەستى ئامادەکارى بۆ ڕۆژانى جەژنى قوربان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا وەک ئامادەکاریی بۆ جەژنى قوربان، لیژنەی قائیمقامییەتەکان ڕاسپێردران لە نزیکەوە چاودێرى بازاڕ بکەن و تیمەکانیشیان زیاد بکەن بۆ چاودێریکردنى نرخ و کوالێتى کەلوپەل و پێداویستییەکانى هاووڵاتییان.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە مەترسسییەکانى (تای خوێن بهربوون) کە نهخۆشییهكی ڤایرۆسی زۆر مهترسیداره بۆ سهر ژیانی مرۆڤ و له ڕێگهی ئاژهڵهوه بۆ مرۆڤ دهگوازرێتهوه گفتوگۆ کرا، لەپێناو کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە و پاراستنى سەلامەتى گیانى هاووڵاتییان و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى بڕیاردرا بە هیچ شێوەیەک رێگه نهدرێت قوربانى لەبەردەم دوکان، شەقامەکان، لە گەڕەک و کۆڵانەکان ئەنجامبدرێت و ئاژەڵ لە دەرەوەى کوشتارگەکان بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى سەرببڕدرێت.
سەبارەت بەم بریارەش قائیمقام، بەڕێوەبەرى ناحییە، شارەوانى، لیژنەکانى تەندروستی و بازاڕە ڕاسپردران رێگرى لەو کارە بکەن، هەرکەس و لایەنێک سەرپێچى بکات رێکارى یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.
سەبارەت بە ئامادەباشی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ لە ڕۆژانى جەژن و پاراستنى ئاسایش و ئارامى هەولێرى پایتەخت و سەر و ماڵ و گیانى هاووڵاتییان، کۆبوونەوە تەئکیدى لە گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى پێویست لە یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکان و هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان کردەوە، داواشى لە هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کرد وەک هەمیشە هاوکار و هەماهەنگى سەرجەم هێزەکانى پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆبن.
پاشان پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەدا بۆ رۆژانى جەژن هەموو ئامادەکارییەک و ئاسانکارییەک بکرێت بۆ هاتنى گەشتیاران، لەوبارەیەشەوە بەرێوەبەرایەتى گشتیى گەشتوگوزارى هەولێرى ڕاسپارد ئامادەکارى تەواو بکات بۆ چۆنییەتى پێشوازیکردن لە گەشتیاران و کردنەوەى چێشتخانە و نانەواخانە و سەمونخانە و شوێنەکانى تر لە رۆژانى جەژندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.