حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 03ـی 07ـی 2022 دەزگای کان و کۆمپانیای تیپسای هاوبەشی ڕاسپاردووە هاوکاری و پاڵپشتی پڕۆژەی دروستکردنی 20 هەزار شووقەکە بن.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، دەزگای "کان" و کۆمپانیای تیپسای هاوبەشی ڕاسپاردووە، لەڕووی راوێژکاری و ئەندازیاریەوە، هاوکاری و پاڵپشتی پڕۆژەی دروستکردنی 20 هەزار شووقەکە بن، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی دەربڕی.
ڕاشیگەیاند: سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای کان و کۆمپانیای تیپسای پێیانی راگەیاند، ئامانجی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دروستکردنی پڕۆژەیەکی نموونەییە لەڕووی کوالێتی و دابینکردنی خزمەتگوزاریی، بۆیە پێویستە لە ئاست داخوازیی دانیشتووانی پرۆژەکە بێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە ئامانجی سەرەکی دەستەی وەبەرھێنان و دامەزراوەی کان، بوونیاتنان و دروستکردنی پڕۆژەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و هەروەها ئامانجیان سەرخستنی پڕۆژەکەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.