Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:49

كچی سه‌رۆكێكی ئێران به‌ تۆمه‌تی دژایه‌تی ده‌وڵه‌ت ڕاپێچی دادگه‌ ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

دادگه‌ی ئێران ئاشكرای كرد كه‌ فائیزه‌ ڕه‌فسنجانی كچی سه‌رۆكی كۆچكردووی ئێران هاشمی ڕه‌فسنجانی به‌ تۆمه‌تی دژایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌ت ڕاپێچی به‌رده‌م دادگه‌ ده‌كه‌ن.

دادگه‌ی ئێران تۆمه‌ته‌كانی فائیزه‌ ڕه‌فسنجانی بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌ت له‌ 3 بابه‌تدا كۆكردۆته‌وه‌‌ كه‌ بریتین له‌ پڕوپاگه‌نده‌ و هاندان دژی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ سوكایه‌تیكردن به‌ پیرۆزییه‌كان.

عه‌لی ساڵحی سه‌رۆكی داواكاری گشتیی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی ئێران ڕایگه‌یاند: تۆمه‌ته‌كان یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی دادگه كراون و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا فائیزه‌ ڕه‌فسنجانی ڕاپێچی به‌رده‌م دادوه‌ر ده‌كه‌ن.

فائیزه‌ كچی سه‌رۆكی پێشوو و كۆچكردووی ئێران هاشمی ڕه‌فسنجانییه‌ و ماوه‌یه‌كه بیروبۆچوونه‌ جیاواز و دژایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئێستای ئێران له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ فائیزه‌ی ته‌مه‌ن 59 ساڵ له‌ ئایاری داهاتوو ڕاپێچی به‌رده‌م دادوه‌ر بكرێ و هه‌روه‌ها سزایه‌كی توندیشی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و بیروبۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.