یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به فه‌رمی دواخستنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای ڕاگه‌یاند كه بڕیاربوو له ساڵی 2023 به‌ڕێوه‌بچێت.
یه‌كێتییه‌كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی (كاف) بڵاوی كرده‌وه: دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا له وڵاتی مه‌غریب، بڕیاردرا یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا كه بڕیاره له كۆتدیڤوار به‌ڕێوه بچێت، بۆ كانوونی دووه‌می ساڵی 2024 دوابخات كه خۆی بڕیار بوو له حوزه‌یرانی 2023 ئه‌نجامدرابووایه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م دواخستنه هه‌لێك ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی به‌شداربووی جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ڕ تا به‌ته‌واوی خۆیان بۆ پاڵه‌وانیه‌تیی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا ئاماده بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌غریب بڕیاردرا یارییه‌كانی كۆتایی هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تیی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌فریقیا و كۆنفیدڕالی به دوو یاریی چوون و هاتن ئه‌نجام بدرێت كه پێشتر به‌یه‌ك یاریی به‌ڕێوه ده‌چوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بۆ وه‌رزی 2023-2024 جامی سوپه‌ری ئه‌فریقیا به‌ڕێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.