Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:22

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەشەخۆراکی مانگی شەش بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی سه باره ت به دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2022 بەمشێوەیە بووە

سەبەتەی یەکەم: لیستی بریکاری مانگی 01 / 2022

( 1-شەکر / 2- زەیت / 3- برنج  / 4-دۆشاوی تەماتە  / 5.لەتکە نۆک /     6- فاسولیا یان نیسک) 100% دابەش کراوە.

سەبەتەی دووەم: لیستی بریکاری مانگی  03 / 2022

( 1-شەکر / 2- زەیت / 3- برنج  / 4-دۆشاوی تەماتە  /5.لەتکە نۆک / 6- فاسولیا یان نیسک) 100% دابەش کراوە.

سەبەتەی سێیەم: لیستی بریکاری مانگی  04 / 2022

( 1-شەکر / 2- زەیت / 3- برنج  / 4-دۆشاوی تەماتە  /5.لەتکە نۆک / 6- فاسولیا یان نیسک) 100% دابەش کراوە.

سەبەتەی چوارەم: لیستی بریکاری مانگی  05 / 2022

( 1-شەکر / 2- زەیت / 3- لەتکە نۆک ) 100% دابەش کراوە .

(برنج = تەنها بنکەکانی 206، 207، 209 ،210 و 211) دابەش  کراوە. هەرکاتێک بگات بە کۆگەکان دابەشی دەکەین.

( دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا یان نیسک) هیچ دابەش نەکراوە و هەر کاتێک بگات بە کۆگەکان دابەشی دەکەین.

سەبەتەی پێنجەم: لیستی بریکاری مانگی  06 / 2022

 ( لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکەن)

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.