میدیاكانی دانیماڕك ڕایانگه‌یاند، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كه‌سێكی چه‌كدار له‌نێو یه‌كێك له مۆڵه‌كانی شاری كۆپنهاگنی پایته‌خت ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی بریندار بوون.
ته‌قه‌كه‌ره‌كه له‌نێو مۆڵی (فیڵدز) به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی به‌نێو خه‌ڵكدا كردووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.
پۆلیس تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ته‌قه‌كه‌ره‌كه و هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
پۆلیسی كۆپنهاگن داواشی له هاووڵاتییان كردووه له شوێنی ته‌قه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه و هه‌روه‌ها هێزێكی زۆری ئه‌منیش له شوێنه‌كه بڵاوه‌یان پێ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.